عێراقی
 زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا ده‌بێته‌ هۆی‌ كوژران و برینداربوونی‌ 46 كه‌س‌
  26/09/2013
  876

ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی‌ سبع البور به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ده‌یان كه‌س له‌ باكوری‌ به‌غدا بوونه‌ قوربانی‌.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ "واخ" له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منیه‌وه‌‌ له‌ به‌غدا بلاَویكردوه‌ته‌وه‌ ، رێژه‌ی‌ قوربانیانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ به‌غدا به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 11 كوژراو و 35 بریندار.
له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه‌، تیرۆرستان له‌ بازاڕێكی‌ میللی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سبع البور له‌ باكوری‌ به‌غدا، چوار بۆمبی‌ چێنراویان چاندووه‌ و دواتر ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.
له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا شه‌پۆلێكی‌ توندوتیژی‌ ته‌قینه‌وه‌ ناوچه‌كانی‌ باشور و ناوه‌ڕاست و به‌ تایبه‌تی‌ به‌غدا گرتۆته‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان رێگری‌ بۆ ئه‌و كاره‌ دروست بكه‌ن.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت