عێراقی
عیراق په‌ره‌ به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی‌ ده‌دات ‌
  26/09/2013
  1111
كۆمپانیای‌ ئاسمانی‌ عیراق، به‌نیازه‌ گه‌شتی‌ ئاسمانی‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهان ده‌ست پێبكات.
له‌مباره‌یه‌وه‌ مه‌جید ئه‌لعامری‌ جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمپانیای‌ هێڵی‌ فڕۆكه‌وانیی عیراق، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا چه‌ند رێككه‌وتنێك له‌ ئارادایه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شتی‌ ئاسمانیی‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئاسیا و ئه‌وروپا، ئه‌ویش به‌ ئامانجی‌ پێشكه‌شكردنی‌ ئاسانكاریی بۆ گه‌شتیاران.
ئه‌لعامری‌ له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رنجی‌ بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ مانگی‌ داهاتوودا، گه‌شتی‌ ئاسمانی‌ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی‌ ستۆكهۆڵم و مالمۆی‌ سوید و نه‌رویژ و دانیمارك، به‌ریتانیا و چین و روسیا ده‌ست پێ ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ كۆمپانیای‌ فرۆكه‌وانیی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچا و بوژاندنه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت