عێراقی
موسڵ ... تەقینەوەیەك 47 كوژراوو برینداری لێكەوتۆتەوە‌
  26/09/2013
  1113

پۆلیسی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، ئاماری تەقینەوەكەی نێو بازاری پێداویستیەكانی قوتابخانەكان لەشاری موسڵ بۆ 47 كەس بەرز بۆتەوە.

ئاژانسی سۆمەرییە نیوز لەزاری سەرچاوەیەك لەپۆلیسی موسڵ بڵاویكردۆتەوە، ئێوارەی دوێنێ‌ تەقینەوەیەك لەبازاری نوجێفی بۆ فرۆشتنی پێداویستیەكانی قوتابخانەكان روویداوەو لەئەنجامیشدا پێنج كەس گیانیان لەدەستداوەو 42 كەسی تریش برینداربوونە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، تەقینەوەكە بەعەرەبانەیەكی شەربەت فرۆش تەقیوەتەوەو لەئەنجامیشدا ئەو كارەساتەی لێكەوتۆتەوە.


زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت