عێراق.. بودجەی ساڵی ئایندە دەگاتە بڕی ١٧٤ ترلیۆن دینار
 26/09/2013
 979
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند کە بودجەی ساڵی ئایندەی عێراق دەگاتە بڕی ١٧٤ ترلیۆن دینار.
لەوبارەیەوە
حەسەن بەیاتی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند تائێستا
ھەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان، بە بەشداریی ئەندامانی لیژنەی دارایی
و پسپۆرانی ئابووری چەند کۆبوونەوەیەکیان بۆ دانانی ستراتیژی بودجەی ساڵی
٢٠١٤ ئەنجام داوە.
وتیشی: بودجەی ساڵی ٢٠١٤ گەورەترین بودجەیە لە مێژووی بودجەی عێراقدا و بڕەکەشی دەگاتە ١٧٤ ترلیۆن دینار.
بودجەی
خەمڵێندراوی ساڵی ٢٠١٤ لەسەر بنەمانی ئەوە دیاریکراوە کە عێراق رۆژانە بڕی
٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمبھێنێت و نرخی ھەر بەرمیلێکیش بە
٩٠ دۆلاری ئەمریکی دیاریکراوە.
|