جیهانی
پێویسته‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ چه‌كی‌ كیمیاوی‌ له‌سوریا سزا بدرێن"‌
  25/09/2013
  785
سكرتێری‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌نجامده‌رانی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیاوی‌ له‌ سوریا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
(بان كی‌ مۆن) سكرتێری‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ 68 ی‌ رێكخراوه‌كه‌دا، له‌ وته‌یه‌كدا، رایگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ سوریا رووده‌دات، لایه‌نی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ قبوڵی‌ نه‌كان، هه‌روا تێپه‌ڕێت، ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیاوی‌ له‌ سوریا، دژی‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌و وڵاته‌ سزا بدرێن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و نه‌هێڵرێت له‌ سزای‌ تاوانه‌كانیان ده‌ربازیان بێت.
سكرتێری‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان، وتیشی‌: پێویستیشه‌ ئۆپۆزسیۆن و رژێمی‌ سوریا پابه‌ند بن به‌ یاسا مرۆییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌.
بان كی‌ مۆن، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: پێویسته‌ توندوتیژی‌ و هاورده‌ و ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ چه‌ك له‌ سوریا بوه‌ستێنرێت و كۆتایی‌ پیبێت، چونكه‌ بیركردنه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ رێگه‌چاره‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ سوریا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ته‌نها وه‌همه‌.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت