راپۆرت
شۆڕشی سوریا له‌ ڕوانگه‌ی به ر‌به‌ره‌کانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا‌
  16/05/2013
  1255

ئاژانسی هەواڵی گەشە: راپۆرتی هەندرێن صالح
دوو ساڵ زیاترتێپه‌ڕی به‌سه‌ر شۆڕشی سوریا، یان وه‌ك ده‌وترێ (داستانی شام)دا،سه‌دان هه‌زار کوژراو بریندار،ملێۆنه‌ها کۆچکردو بێماڵ وده‌رامه‌ت،وێرانکاریه‌کی زۆر له‌هه‌مو هه‌رێمه‌کانی سوریادا،کوژران و جیابونه‌وه‌ی زۆربه‌ی پیاوه‌کانی به‌شار،له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی شۆڕشی سوریا خه‌ونێکی دوره‌ ده‌سته‌،هه‌رکات سورییه‌کان هه‌ست به‌ نزیك بونه‌وه‌ی ساتی سه‌رکه‌وتن و كۆتای به‌شاری دیکتاتۆرو پیاوه‌کانی ده‌که‌ن،دوباره‌ باڵانسه‌که‌ ده‌شکێته‌وه‌ له‌به‌رژه‌وندی ئه‌و دیکتاتۆره‌دا،به‌مه‌ش باری سیاسی و عه‌سکه‌ری خۆی پێ باش ئه‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌ولایانانه‌دا که‌ زه‌ختی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر،ئایا ئه‌مه‌ قه‌ده‌ری سورییه‌کانه‌بۆ ئه‌و ماوه‌درێژه‌ شۆڕشه‌که‌یان ئه‌م هه‌مو هه‌نگاوی پیشکه‌تن و پاشکه‌وتنه‌ بنێت،تاوه‌کو هه‌مو لایه‌نه‌کانی هاوکێشه‌ی سوری بگه‌نه‌ خاڵی ڕێککه‌وتن؟یان پێویسته‌ له‌وه‌ زیاتر به‌خت که‌ن که‌ تا ئێستا به‌ختیان کردووه‌ له‌ ڕۆح و خوێن وسامانیاندا؟ یاخود ئه‌مه‌ باجی بار گرژی جیهانه‌ که‌ ئه‌بێت سورییه‌کان بیده‌ن؟گه‌ر بیانه‌وێت ڕزگاریان بێت له‌و دیکتاتۆره‌ خوێنڕێژه‌؟

له ئیستادا ڕوداوه‌کانی سوریا گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا هاتووه‌ به‌ جۆرێك هاوپه‌یمانه‌کانی به‌شاری دیکتاتۆر توانیویانه‌ ده‌ست بگرنه‌وه‌ به‌سه‌رگه‌ڕه‌کی بوسگ له‌شاری حمص،به‌مه‌ش هه‌ردوو لایه‌نی ئۆپۆزسێۆنی خاوه‌ن چه‌کی سوریای لێك جیاکرده‌وه‌ ، له‌سێیه‌مین گه‌وره‌ترین شاری سوریادا.
وه‌به‌لاینی که‌مه‌وه‌ نزیکه‌ی سه‌د که‌سی سیڤلیان کوشتووه‌ له‌شارۆچکه‌ی به‌یچا،که‌زۆرینه‌یان ژن و منداڵن،به‌مه‌ش ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه‌که‌ که‌مبونێکی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌،وه‌لایه‌نی چاودێری سوری بۆداکۆکی کردن له‌مافه‌کانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، که‌ سوپای سوری له‌لایه‌ن سوپای ئێران و "حزب الله" پشتیوانی ئه‌کرێت،وه‌ ئه‌م هێزه‌ هاوبه‌شانه‌ ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر زۆرینه‌ی گه‌ڕه‌کی وادی سایحدا.
ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌ی له‌م دواییه‌دا سوپای سوری به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌ له‌ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری حمصدا وای کردووه‌هه‌ستێ به‌ پیسترین ڕه‌شه‌ کوژی،که‌تاك ونوسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ سوریا به‌خۆیه‌وه‌ دیبێت له‌سه‌ره‌تای شۆرشه‌که‌یه‌وه‌،له‌کتێکدا ئه‌م هێزانه‌ ده‌وری هه‌ردو شارۆچکه‌ی به‌یچاومه‌قره‌بیان داوه‌،له‌سه‌ر ڕێگای شاری بانیاس،وه‌ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌ی قیسای له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق له‌میانه‌ی پێشکه‌وتنه‌کانیدا به‌ره‌و باکور له‌ فڕۆکه‌خانه‌وه‌ له‌به‌ری باشوری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌،بۆدروستکردنی بازگه‌یه‌ك که‌ڕێ له‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌کان بگرێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌،وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ ڕێگه‌ له‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی چه‌ك ده‌گرێت له‌ سنوری ئوردنه‌وه‌،وه‌ بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م کاره‌ خوێنڕێژه‌کان هه‌ستاون به‌کوشتنی زیاتر له‌ 500 که‌سی سیڤل له‌ ژن و پیاو منداڵ له‌ به‌یچاو بانیاس،به‌ شمشێر وچه‌قۆ.
ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ له‌به‌رژه‌وه‌نی ئه‌سد،به‌تایه‌به‌ت دوای به‌شداری کردنی ئاشکرای         "حزب الله"ی شیعه‌ی لوبنانیدا دێت، له‌هاوکێشه‌که‌دا.له‌گه‌ڵ بونی ‌ئه‌و هێزانه‌ی بۆ چه‌ند مانگێکه‌ له‌ دیمه‌شق جێگیر کراون،وای کرد ڕوداوه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی تر بشکێنه‌وه‌ له‌گه‌‌ڵ هه‌وڵی به‌رده‌وامی ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆبه‌ره‌وبه‌ئاینزا کردنی شۆرشه‌که‌،وه‌ ئه‌مه‌ش واده‌کا بازنه‌ی به‌ربه‌ره‌کانیه‌کان له‌ بازنه‌یه‌کی سورییه‌وه‌ گه‌وره‌ ببێت بۆ بازنه‌یه‌کی هه‌رێمی یاخود جیهانی.
ڕوسیاوصین وئێران و"حزب الله"ی لوبنانی،وه‌هه‌مو شیعه‌یه‌کی سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه‌،هه‌مویان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمه‌که‌دا کارده‌که‌ن،وه‌هه‌ریه‌ك له‌م لایه‌نانه‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌،هاوبه‌شی نێوان صین و ڕوسیا له‌ڕوی سیاسی و ئابوری و ستراتیجیه‌وه‌ وای لێکردون که‌ هه‌ردوکیان یه‌ك هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ڕوداوه‌کان،به‌ڵام لایه‌کانی وه‌ك ئێران و"حزب الله"ی لوبنانی،وه‌هه‌مو شیعه‌یه‌ك له‌جیهاندا،باگراوندێکی یڕواداری ئاینزای هه‌یه‌ ،که‌ ئه‌میش پێشینه‌یه‌کی مێژوی هه‌یه‌،له‌کاتێکدا ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د ڕژێمێکی شیعی عه‌له‌ویه‌ و زۆربه‌ی دانیشتوانی سوریا سونه‌ن،له‌گه‌ڵ بونی به‌رژه‌وه‌ندی ئێران بۆ فراوان کردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ناوچه‌که‌دا،وه‌هێشتنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌.



زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت