عێراقی
حكومه‌تی‌ ناوه‌ند داوای‌ چی‌ له‌ هه‌رێم كردووه‌؟ ‌
  24/09/2013
  1076
جێگری‌ سه‌رۆك  وه‌زیرانی‌ عێراق، رایگه‌یاند: حكومه‌تی‌ ناوه‌ند داوای‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌ بۆرییه‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وت ببه‌ستێته‌وه‌ به‌ بۆرییه‌كانی‌ هێڵی‌ نیشتیمانییه‌وه‌.
(حسێن شه‌هرستانی)‌، جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق بۆ كاروباری‌ وزه‌، به‌ ئاژانسی‌ رۆیته‌رزی‌ رایگه‌یاند: حكومه‌تی‌‌ عێراق داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردوه‌ هێڵی‌ بۆرییه‌ نه‌وتییه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ببه‌ستێته‌وه‌ به‌ بۆرییه‌كانی‌ نه‌وتی‌ نێوان (كه‌ركوك- جه‌یهان)ی‌ توركیاوه‌.
وتیشی‌: داوایان له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردوه‌ هه‌ردوو هێڵی‌ بۆرییه‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وت ببه‌ستنه‌وه‌ به‌ هێڵی‌ نیشتیمانییه‌وه‌ تا به‌غدا ئاگاداربێت له‌ رێژه‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ هه‌رێم، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامیان له‌ هه‌رێم وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه‌.
بڕیاره‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا، هێڵی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم ته‌واو ببێت و به‌پێی‌ زانیاریه‌كان، ئه‌م هێڵه‌ له‌توانایدایه‌ له‌ رۆژێكدا 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ بكات

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت