کوردستانی
گۆڕان لەنێوان ڕیفۆرمی ئیسلامی و ڕیفۆرمی عیلمانی ‌
  27/05/2017
  661
گۆڕان لەنێوان ڕیفۆرمی ئیسلامی و ڕیفۆرمی عیلمانی
قاسم ئەمین / كويه
 
سەرەتای دروست بوونی گۆران لە کۆمپانیای ووشە و دوای بۆ کەناڵ تەلەفزیۆنی و شۆسیال میدیا ، لەم ماوە کەمەدا گۆڕان توانی لە ساحەی سیاسی خۆی بچەسپێنێت ، ئەویش بە کردنەوەی پەنجەرە بەسەر هەموو چینو توێژێک دا لەو پەری راست بۆ ئەو پەری چەپ ، دیارە ئەم ئەزموونە لە کوردستان مۆدێلێکی تری سیاسەتە ، ئەویش بەهوی رێکخەری گشتی نۆشیروان مستفا کە ئەم کەسە پاشخانێکی معریفی و ئەزموونی شاخ و شاری هەیە وە سەرکەووتو بوە لە وریفۆرمەی لە ناو کوردستان ئەنجامی دا هەروەکو دیتمان لەم چەند رۆژە دا کە کاتێک ماڵ ئاوای کرد بە هەزارەها خەلک لەهەموو چین و توێژەکان رژانە سەر شەقامەکان ، بەڵێنی دووپاتکردنەوەی ئەوریفۆرمە سیاسیەی کە نۆشیروان مستفا دروستی کرد هەموو بەڵێنیان دووپاتکردەوە ، دیارە گۆران کە دروست بووە پێچەوانەی هەموو پارتەکانی تر لەسەر ئایدۆلۆجی دروست نەبوە بەڵکوو لەسەر بنچینەی بزافێکی ئیسلاحی و مەدەنی بۆ گۆرینی سیستەمی هەرێمی کوردستان دروست بوە ، گەندەڵیەکی یەکجار زۆر لە دامو دەزگاو کارو باری کارگێری دبینرێ ، بۆیە گۆران لەرێگای کاری مەدەنی و خۆ بەخشی توانی سەرکەووتنی باش بە دەست بهێنێ ، ئەگەر بێتوو رێگری لێ نەکرابا بەو پرۆژە ریفۆرمەی کە هەیەتی دامەزرێنەرەکەی نۆشیروان مستفا یە بۆ خوولی داهاتوو کورسیەکانی لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق زۆر زیادی دەکرد ، هەرچەندە مەسەلەی هەڵبژاردن و گۆڕان کارییەکان کەس نازانێ چۆنە کێ ناڵێت ئەم جارە هەمان سیناریۆ دووبارە نابێتەوە گورزێکی تر لە حزبەکان بدات بەتایبەتی پارتی و یەکییەتی بە هێنانی دەنگی زۆر .ماوەتەوە بڵێم لە غیابی نۆشیروان مستەفا ئەگەر بە حەکیمانە وەکو رێکخەری گشتی نە جوولێنەوە ، پێم وایە باڵی علمانیەکان ئەم جارە قۆرخی بزووتنەوەکە دەکەن و لەوانەیە بەرەو حزبێکی ئایدۆلۆجی ببەن ، بەڵام ئەگەر لەسەر هەمان نەهجی رێکخەری گشتی برۆن بزووتنەوەکە هەمان شیعاری ریفۆرم هەڵبگرێت وشازش نەکا لە سەر ئەو پرانسیپەی هەیەتی پێم وایە دەتوانێت لەسەر قاچەکانی خۆی راوەستێت و سەرکەووتوو ببێت .

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت