عێراقی
په‌رله‌مانی‌ عیراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك كۆ ده‌بێته‌وه‌‌
  24/09/2013
  929
بڕیاره‌ ئه‌مرۆ، له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی‌ عیراق ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی نه‌وت بدرێت.
به‌ پێی‌ هه‌واڵێكی‌ تۆڕی راگه‌یاندنی عیراق، كه‌ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ "پرۆژه‌یاسای‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی نه‌وت كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی نه‌وت‌ و وزه‌‌ و دارایی ‌و لیژنه‌ی یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، پرۆژه‌ یاساكه‌ زیادكردن ‌و هه‌مواركردنی موچه‌ی هه‌ندێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ خۆده‌گرێت.
له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌، هه‌ر له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌دا ده‌نگ ده‌درێت له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای به‌رگری شارستانی‌ و پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری یاسای سزاكانی ژماره‌ 111 ساڵی 1969 ‌و ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی ژماره‌ (1021)ی ساڵی 1983‌ و 197 ی ساڵی 1994 ‌و 145ی ساڵی 2001.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت