کوردستانی
سەردانەکەی شاسوار بۆ پنتاگۆن ئـەگەر دروست کردنی حیزب زیاتر دەکات‌
  27/05/2017
  332
سەردانەکەی شاسوار بۆ پنتاگۆن ئـەگەر دروست کردنی حیزب زیاتر دەکات کامەران خدر دوای ئـەو سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکانەی کە لەرووی بازرگانی و وەبەرھێنانەوە بەدەستی ھێناوە لە ئـێستادا شاسوار عبدالواحید رەقەمێکی دیاری ھەرێمی کوردستانە ، لەم رێگەیەوە توانیویەتی ھەنگاو بە ھەنگاوی ورد و بەردەوام خۆی بخزێنێتە ناو پرۆسەی سیاسی ئـەمەش لە رێگەی دروست کردنی میدیای سەربەخۆی نالیا وتەواوی دامودەزگاکانی سەر بەو میدیایە لە ماوەی ڕابردوودا ،جگە لەمە بەدەر خستنی سەدان گەنجی بێ لایەن لە تۆرەکەیدا ودروست کردنی ئـینتما بۆ خودی خۆی . ھەمیشە ئـەم بازرگانە لە دیمانەو دیدارەکانیدا باس لە فاشیلی پرۆسەی حوکمرانی و بێ بەرنامەیی فەشەلی حیزبە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان دەوروژێنێت ئـەم جارەیان لە دیمانەیەک لەگەڵ دەنگی ئـەمریکا گوتی ئـەم دۆخەی ھەرێم بەردەوام نابێت ئـەمەش پەیامێکی دیکەی لە پشتە کە ئـەویش بریتییە لە بەدیلێک بۆ ئـەم حیزبە سیاسیانە کە دەکرێت خۆی بێت . لە ئـێستادا شاسوار عبدالواحید بەسەردانێگی لەناکاو لە واشنتۆنە و چەندین دیداری لەگەڵ دیبلۆماتکارەکانی پنتاگۆن ئـەنجامداوە ئـەمە جگە لەوەی کە لەماوەی ڕابردودا چەندین جار باڵوێزی بەریتانیا لە ھەرێم و باڵوێزی ئـەمریکا سەردانی بەرێزیان کردووە ، من دڵنیام ئـەم دیدارانە تایبەت نین بۆ مەسەلەی بازرگانی ، پەیوەندی تەواوی بە پرۆسەی سیاسی ھەرێمەوە ھەیە . چونکە دوای نەخۆش کەوتنی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (جەلال تاڵەبانی ) و مردنی ڕێکخەری گشتی گۆران (نەوشیروان مستەفا )شاسوار پێی وایە کەوا سلێمانی لە فەراغێکی گەورەی سەرکردە دایە و بە ھەلی دەزانێت کەوا خۆی بکات بە کارێزمایەک لەم سنورەو ئـەم سنورە بکات بە خاڵی دەست پێکی بزوتنەوەیەکی تر . ھەڵبەتە لەماوەی ڕابردودا یەکێتی نیشتمانی لە زۆنی سەوز ھەستی بەم مەترسیەیی شاسوار کردبوو بۆیە چەند جارێک شاسوار سزا درا ھەر لە سوتاندنی کەناڵەکەی و بردنی ھێزی تایبەت بۆ سەر چاڤی لاند و قەدەغەکردنی زانکۆکانی ئـەم سنورە بەروی شاسواردا کە بۆی نەبێت ھیچ سیمینارێک بۆ خوێندکارانی زانکۆکانی ئـەم سنورە ئـەنجام بدات ولەم رێگەیەوە خۆی وەک کاریزمایەک نمایش بکات بەروی گەنجاندا . پرسیارەکە ئـەوە ئـەگەر شاسوار عبدالواحید بزوتنەوەیەک دروست بکات ئـایە ئـەم بزوتنەوەیە دەبێتە جێی متمانەی خەڵک ؟یاخود میدیایی ئـازاد لە ھەرێمی کوردستان چی بەسەر دێت ؟ بە بروای زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی و مدیایی لەم ھەنگاوەی سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی نالیا پێیان وایە ژینگەی سیاسی ھەرێم لەبار نیە بۆ دروست کردنی سەرۆکێک لە بازرگانیەوە بۆ سەرۆکی بزوتنەوەیەکی سیاسی چونکە ژینگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی کوردستان بەبەراورد لەگەڵ ژینگەی ئەمریکادا بانێکە و دووھەوا بۆیە دوبارەکردنەوەی ئـەزمونی ترەمپ مەحاڵە لە ھەرێمی کوردستان، ئـەمە لەلایەک لەلایەکی تر میدیای ئـازاد و سەربەخۆ لەئـاستێکی فەزایدا کە خۆی لە NRTی دا دەبینێتەوە دەکەوێتە ژێر ھەیمەنەی خاوەنەکەی و ئـەم میدیایە ناتوانێت بە خۆی بڵێت میدیای ئـازاد و سەربەخۆ ئـەوکات میدیا دەکەوێتە خزمەتی بزوتنەوە سیاسیەکەو پەیامی ئـەو پەخش دەکات ......

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت