کوردستانی
لە خەفیفەوە بۆ حەشدی شەعبی‌
  21/03/2017
  680
لە خەفیفەوە بۆ حەشدی شەعبی
  خالد ره نجده ر

 من لە کاتێکدا ئەم چەند دێڕە دەنووسم، چاوەڕوانی ئەوە دەکەم هەندێک کەس پێم بڵێن (تۆ دەنگت لە تێریی دێت). ڕاستە ئەمڕۆ هەرێم تووشی قەیرانی دارایی بووە و ژیان قورسە، بەڵام دەبێ میللەت هیمەتی هەبێت. لە ساڵانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران دا (١٩٨٠-١٩٨٨) بەداخەوە خەڵکێکی تا ڕادەیەک زۆر چەکی (خەفیفەیان) کردە شانیان و، بیانووەکەشیان ترسی کوشتن و ڕاوەدونان و نەچوونە سەربازیی بوو. ئێستاش هەمان ئەزموونی تاڵ دووبارە دەبێتەوە و، خەڵکانێک هەن دەیانەوێت چەکی (حەشدی شەعبی) هەڵبگرن و، بیانووی ئەمجارەیان بێ کاری و بێ مووچەییە. ڕاستە بێ مووچەیی و بێ کارییە، بەڵام با لەو کەسانە بپرسین کە خۆیان ئامادە کردووە ئەو چەکە بکەنە شان و پێیان بڵێین: باشە ناکرێت حکومەتی عێراق ئەو ٤٠٠ یان ٥٠٠ هەزارەتان بە جۆرێکی تر بداتێ، نەک لە بەرامبەر خوێن کردنەی کاسەی خۆتان؟! ئەی کوا هیمەتی ئەو میللەتەی بە خەنجەرەوە هەڵیدەکوتایە سەر دەبابەی ڕژێم و، بە تفەنگێکی یانزەتیرەوە تەقەی لە فڕۆکەی میک دەکرد بە ئاسمانەوە؟! کوا هیمەتی ئەو میللەتەی بە سەدان مولازم محسن نەیانتوانی ئیرادەی نەرم بکەن؟

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت