کوردستانی
ئەوەی كە لیی دەترساین خەریكە دیتە دی!!!! بەس بە داخەوە دەسەڵاتدارانی كورد بەتایبەتی پارتی و یەكیتی تا ئیستا شەڕی بەرژەوەندی حزبی دەكەن!!‌
  03/03/2017
  601
ئەوەی كە لیی دەترساین خەریكە دیتە دی!!!! بەس بە داخەوە دەسەڵاتدارانی كورد بەتایبەتی پارتی و یەكیتی تا ئیستا شەڕی بەرژەوەندی حزبی دەكەن!!

دكتۆر محمد بازیانی
وەك پێشتر لە چەند بابەتیك دەربارەی رەوشی ناهەمواری كوردستان ئاماژەمان بەوە كرد كە پێش تواوبوونی رزگاركردنی موصل نرسێكی گەورەتر روو لە كوردستان دەكات و بە دووری نازانین گرفتی گەورەتر دروست بێت.. ئەوەتە ئێستا ئەوەی لێی دەترساین خەریكە بێتە دی و نەوتی كەركوك كە دانیشتوانی مەحروم و بێبەشن لێی ئەوەتە دابەش دەبێت بەسەر دوو حیزبی سەرەكیدا پارتی و یەكێتی بەوەی پارتی دەستی بەسەر هەندێك كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك گرتوە یەكێتیش ئەمڕۆ دەستی بەسەر ئەوی تردا گرت.. ئەمەش بەهانە دەداتە دەست دەسەڵاتدارانی بەغدا كە حەشدی شعبی جوڵەی پێبكەن و كەركوك لە دەست كورد دەربێنن وەك ئەوەی دوزخورماتویان لە دەسنی كورد دەركرد..
پیش ماوەیەك بەغدا رێكەوتن نامەیەكی لەگەڵ ئێراندا مۆر كرد كە نەوتی كەركوك لە رێگای ئێرانەوە هەناردەی دەرەوە بكرێت.. لەكاتێكدا هەموو نەوتی كەركوك لە رێگای توركیاوە هەناردە دەكرا..
بەڵێ‌ نەخشەیەكی ترسناك لە ئارادایە دژ بە كەركوك و كەركوكیەكان و داهاتوی كوردستانیش .. ئەوەشی زەرەر مەند دەبێت ئێستا خەڵكی كەركوكە پاشان هەموو كوردستان دەكەوێتە بەر مەترسی هەڵوەشاندنەوەی حكومەت داگیركردنی هەرێم

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت