کوردستانی
شێخ عمر عبدالرحمن لە زیندانێکی ئەمریکادا کۆچی دوایی کرد‌
  19/02/2017
  372
شێخ عمر عبدالرحمن لە زیندانێکی ئەمریکادا کۆچی دوایی کرد
د. احمد وه رتى
ئەمڕۆ (18/ 2/ 2017) شێخ عومەر عەبدوڕڕەحمان زانای مسوڵمانی ئەزهەریی میسریی، سەرکردەی رۆحی کۆمەڵی ئیسلامی میسر لە یەکێك لە زیندانەکانی ئەمریکادا کۆچی دوایی کرد.
شێخ عمر نەیارێکی سیاسی رژێمی میسر بوو، سەرکردەو زانایەکی بوێر و خاوەن چەندین کتێب و بەرهەمی نایاب و حافزی قورئان بوو، لە سەرەتای نەوەدەکان دەچێتە ئەمریکاو، لەوێ بە تۆمەتی تەقینەوەکانی سەنتەری بازرگانی لە نیۆیۆرک لە ساڵی 1993 دەستگیر دەکرێت و حوکمی زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا دەسەپێنرێت سەرەڕای ئەوەی کە نابینا بوو، کە ئەو بە بەردەوامی ئەو تۆمەتانەی رەت دەکردەوە.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی یەنایەری میسرییەکان لە ساڵی 2011 و سەرکەوتنی دکتۆر محمد مورسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا، ناوبراو بەڵێنیدا داوای گەڕانەوەی شێخ عومەر بکات بۆ میسر، بەڵام بە داخەوە خۆشی کەوتە زیندانەوە !
پاش 24 ساڵ زیندانی لە ئەمریکاو لە تەمەنی 79 ساڵیدا، ئەمڕۆ بەسەر بەرزی لە بەندیخانەیەکی ئەمریکادا کۆچی دوایی کرد و گەڕایەوە لای پەروەردگاری. لەسەر وەسیەتی خۆی بڕیارە تەرمەکەی بگەڕێنرێتەوە بۆ میسر و لەوێ بنێژرێت.
رەحمەتی خوا لە زاناو سەرکردەی بوێرو ستەملێکراو (شێخ عمر عبدالرحمن) و جێگای فیردەوسی باڵا بێت .

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت