کوردستانی
هەنگاوە دیبلۆماسییەکانی ترامپ و ئامانج لییان؟؟؟‌
  16/02/2017
  649
هەنگاوە دیبلۆماسییەکانی ترامپ و ئامانج لییان؟؟؟

مەنوچەر ئیمامی

تەحەروکە دیبلۆماسییەکانی لەم ماوە کەمەی سەرۆ کایەتیدا بریتین
1ــ نزیک بونەوە لە روسییە
2ـ نزیک بونەوە لە تورکییە
3ـ تیکدانی پەیوەندییەکانی لەگەل ئیران دا
4ــ راگرتنی فیزایی 7 ولاتی ئیسلامی

ئەوەی جبگای پرسیارە ئەوەیە ئایا ئامانجی لەم هەنگاوانە چییە ؟؟؟
چەندین ئامانجی هەیە
1ـ درز خستنە هاوپەیمانیەتەکەی نیوان
ـ روسییە
ــ ئیران
ــ تورکییە
ئەمریکییەکان دەزانن ئەمە مەترسییە لەسەر بەرژییەوەندییەکانی ئەوان و ئەبیت درزیی تیبخەن و پەرتەوازەیی بکەت
2ــ لاوازکردنی هەژمونی روسییە
ئەمریکییەکان باش دەزانن ناتوانن بەهیز لەبەرانبەریی روسیەکانەوە بووەستن وەروسەکان چەندین جار ئەمەیان به ئەمریکییەکان سەلماندووە
لە جورجییا
لە ئۆکراین دا
لە سوریەدا
لەبەر ئەوە ئەمریکییەکان کاتیک دەزانن ریکاریی سەربازیی وەلام ناداتەوە ریکاریی خۆیان دەگۆرن و ئەمجارەیان لە ریکاریی دۆستایەتییەوە دەیانەویت کاریگەریی لەسەر روسەکان دانین چونکە شەر لەگەل روسەکاندا کارەسات دەخولقینیت و بەکۆتایی ژیان هەژمار دەکریت.
3ــ لاوازکردنی هەژمونی ئیران و سنور دانان بۆیی کە خواستی گەورەیی ئیسرالە.
ئەمریکییەکان نایشارنەوەو دەلین کۆماریی ئیسلامیی براوەیی یەکەمیی یارییەکانی رۆژهەلاتیی ناوە راست بووە لە گەل ئەوەیی کە ئەوان ملیارەها دۆلاریان خەرج کردووە.

4ــ گیرانەوەیی تورکییە بۆ ناو هاوکیشەکەی خۆی بەگەرم کردنی پەیوەندیی لەگەلیدا.
تورکییە وەزنەیەکیی زۆرگەورەیە لەیارییەکانی رۆژهەلاتیی ناوەراست دا خیانەتی ئەمریکییەکان ناچاریی کرد بچیتە هاوکیشەیی روسەکان و ئەمە بەزیانیی ئەمریکییەکان شکایەوەو گەورەترین هیزی ناوچەکە
لە بەرەیی ئەواندا نەما و چووە بەرەیی دژ بەوان و ئیجماعیکی ئەقلیمی دروست بوو کە لە بەرژەوەندیی روسەکان و زیانیی ئەمریکا تەواو بوو
5ــ گیرانەوەی تەوازونی هبز بەسودیی خۆیی لە ناوچەکەدا
6 ــ لە هەموو گرتگتر وەلامدانەوەیی خواستەکانی ئیسرائیل.
ئیسرائیل و جولەکە هەژمونیکی گەورەیان هەیە لە ئەمریکاداو هۆکاربون بۆ چونە سەرکورسیی ترامپ وە ترامپیش دەبیت بەرژەوەندییەکانی ئەوان لە سیاسەتیی ئەمریکادا جیگا بکاتەوە و دژایەتیی و فشار خستنە سەر ئیران خواستیی گەورەیی ئەوانە کە ئیستا ترامپ پەیرەویی دەکات.
هیوام خۆشیتانە

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت