حەیدەر عەبادی سەرۆکـ وەزیرانی عێڕاق فەرمانی کردنەوەی ڕێگای سەرەکی (کەرکوکـ - هەولێر)ـی دەرکرد    ||    دكتۆر محمد بازیانی پەیامێك ئاراستەی نێچیرەڤان بارزانی دەكات    ||    یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات ده رباره ى سووكايه تيكردن به ئايينى ئيسلام    ||    ۱٨۳ ساڵ وون بوو !!!    ||    بزاڤی چاكسازی و گەشە لەكەركوك پالپشتی لە لیستی 175 لیستی ئیسلامخوازانی كوردستان دەكات    ||    دكتۆر محمد بازیانی پێشوازی لە مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ء الدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و شاندی یاوەری دەكات    ||    پاڵپشتی حزبی چاكسازی و گەشە بۆ لیستی یەكگرتووی ئیسلامی لیستی زورينه ى ئیسلامخوازانی كوردستان 175    ||    پاڵپشتی داواكاریەكانی مووچەخۆرانی كوردستان و ئیدانەكردنی بێڕێزی بەرامەر خۆپیشاندەران    ||    دەستەڵاتی کوردی، هەندێك حیکمەت و دانایی!    ||    پێدەچێ‌ عبادی گوێچكیان راكێشابێ چونكە ئیشیان بە كورد هەیە!!    ||   
کوردستانی
رێكخەری گشتی بزاڤی چاكسازی و گەشە پێشوازی لە بەڕێز ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و شاندی یاوەری كرد‌
  06/02/2017
  600
رێكخەری گشتی بزاڤی چاكسازی و گەشە پێشوازی لە بەڕێز ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و شاندی یاوەری كرد

ئەمڕۆ 5/2/2017 دكتۆر محمد بازیانی رێكخەری گشتی بزاڤی چاكسازی و گەشە لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە هەولێر پێشوازی لە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و شاندی یاوەری كرد.
لە دانیشتنێكی برایانەدا پاش بەخێرهاتنیان بەڕێز ئەمیری كۆمەڵ ئاماژەی بە پەیوەندی دیرینی لەگەڵ رێكخەری گشتی بزاڤی چاكسازی و گەشە كرد و تیشكی خستە سەر پرۆژەی نزیكبوونەوەی حاڵەتی ئیسلامی لە كوردستاندا كە ئامانج رەزامەنی خوای گەورەیەو پاشان كۆكردنەوەی ووزەو توانای ئیسلامخوازانی كوردستانه بۆ خزمەت بە دین و ژینی هاوڵاتیانی كوردستان و پرۆژەی حاڵەتی ئیسلامی پرۆژەی حیزبی ئیسلامی نیە بەلكو حاڵەتی ئیسلامیە كە لە حزبە ئیسلامیەكان و لایەن و رێكخراو و كەسایەتی ئیسلامی دەرەوەی حیزبی ئیسلامی و بانگخوازان و هەوادارانی ئیسلامه.
بەڕێز دكتۆر محمد بازیانیش دەستخۆشی لە مامۆستا عەلی باپیر كرد كە هیمەتی گەورەی هەیە بۆ سەرخستنی پرۆژەكە و هەوڵ و كۆششەكانی جێگای خۆشحاڵی ئیسلامخوازانە و ئامادەیی بەڕێزیان و ئەنجومەنی باڵای نیشتمانی بزاڤ و و ئەندامان و لایەنگرانی دەربڕی بۆ سەرخستنی پرۆژەكە و لە دانیشتنی ئەنجومەنی نیشتمانی و راپرسیەكانی ئەندامان بە زۆرینەی لەگەل پرۆژەكەدان.. پاشان تیشكی خستە سەر پرۆژەی ئەكتیڤكردنی حاڵەتی ئیسلامی كە لەلایەن دەستەی پرۆژەكانی بزاڤەوە ئامادەكراوە.

نوسینگە رێكخەری گشتی بزاڤی چاكسازی و گەشە

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت