عێراقی
خوێندن له‌عیراق سبه‌ینێ ده‌ستپێده‌كات ‌
  23/09/2013
  872
وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ عێراق، ئاشكرایكرد: سبه‌ینێ ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ له‌ سه‌رجه‌م خوێندنگا و قوتابخانه‌كانی‌ عێراق ده‌ستپێده‌كات و زیاتر له‌ (9) ملیۆن خوێندكار په‌یوه‌ندی‌ به‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندنی‌ سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌ ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم سه‌بتی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، به‌ ناوه‌ندی‌ هه‌واڵی‌ عێراقی‌ رایگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كانی‌ عێراقدا بۆ وه‌رزی‌ (2013 - 2014) ده‌سپێبكات، وتیشی‌: پرۆسه‌كه‌ قۆناغه‌كانی‌ سه‌ره‌تایی‌ و ناوه‌ندی‌ و ئاماده‌یی‌ ده‌گرێته‌وه‌.
ئیبراهیم سه‌بتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: له‌عێراقدا، (نۆ) ملیۆن و (164) هه‌زرا و (364) خوێندكار هه‌یه‌.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت