عێراقی
موسڵ، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس له‌ هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بوو‌
  22/09/2013
  869
سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ كاتی ڕۆیشتنی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای موسڵدا ته‌قیه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانی كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
عه‌قید عه‌بدوڵڵا جبوری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نیشتیمانی له‌ پارێزگای موسڵ رایگه‌یاند: له‌ سه‌ر رێگه‌ی حه‌مام عه‌لیلی سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵ بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانی عه‌مید روكن خالید حه‌مدانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای موسڵدا ته‌قییوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانی كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوبراو تووشی هیچ زیانێك بێت.
وتیشی: ‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌ ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا و برینداره‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگاكه‌ گوازرایه‌وه‌.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت