عێراقی
عێراق ... تووندوتیژیەكانی دوێنێ‌ 280 كوژراوو برینداری لێكەوتۆتەوەk‌
  22/09/2013
  908

لەئەنجامی زنجیرە تەقینەوەو پەلامارێكی خۆكوژیدا لەچەندین پارێزگای عێراق بەدەیان هاوڵاتی كوژراون و برینداربوونە.

پۆلیسی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ‌ زنجیرە تەقینەوەو كردەیەكی خۆكوژی لەژمارەیەك پارێزگا روویانداوەو بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە لایەنی كەم 90 كەس كوژراون و 190 ی تریش برینداربوونە.

لەناوچەی سەدری شاری بەغدا سێ‌ تەقینەوە لەناو پرسەیەك روویانداوەو لەئەنجامیشدا لایەنی كەم 66 كەس كوژراون و 166 ی تریش برینداربوونە، لەپارێزگای موسڵیش دوو سەرباز كوژراون و چواری تریش برینداربوونە، لەپارێزگای سەڵاحەدینیش ژمارەیەك چەكدار هەوڵیانداوە پەلاماری بارەگای هێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرا بدەن، بەڵام شكستیان هێناوەو شەش كەسیشیان لێكوژراوە.

  kurdiu


زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت