عێراقی
نوجێفی‌ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر حكومه‌تی‌ به‌غدا ‌
  20/09/2013
  798
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق، هێرشی‌ توندی‌ كرده‌ سه‌ر حكومه‌ت و به‌ شكستخواردو وه‌سفی‌ كرد.
له‌میانی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆنگره‌ی نیشتیمانی بۆ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ دوێنێ‌ له‌ كۆشكی حكومه‌ت له‌ به‌غدا سازكرا ئوسامه‌ نوجێفی‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: له‌كاتێكدا ئه‌وان ستایشی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی خزه‌یر خوزاعی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌ن بۆ سازكردنی ئه‌و كۆنگره‌یه‌، حكومه‌تیشی تۆمه‌تباركرد به‌ شكستخواردوو له‌ دانانی پلانێكی تۆكمه‌ بۆ پاراستنی مزگه‌وت ‌و حسێنیه‌كان‌و كه‌نیسه‌و شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی تر، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێكیان به‌ ته‌واوی داخراون.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ حكومه‌ت شكستی خواردووه‌ له‌بواری ئه‌منیدا كه‌ نه‌یتوانیوه‌ سنورێك بۆ توندوتیژیه‌كان ‌و پڕۆسه‌ی كۆچپێكردنی رێكخراو دابنێت، كه‌ له‌سنوری قه‌زای میقدادیه‌ی پارێزگای دیاله‌و پشتێنه‌ی به‌غداو نه‌ینه‌واو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشور روده‌دات

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت