هه‌مه‌ڕه‌نگ
که‌شتیه‌ك به‌ ستونی ڕاده‌وه‌ستێت!!‌
  25/08/2013
  1503
له‌وباوه‌ڕه‌دای که‌شتی هه‌بێت له‌کاتێكدا له‌ قوڵای ده‌ریادایه‌ به‌ پێوه‌ ڕابووه‌ستێ؟
که‌شتی لێکۆڵینه‌وه‌ Flip  تاکه‌ که‌شتیه‌ له‌ جیهاندا توانای هه‌بێت له‌ بارێکی ئاسۆییه‌وه‌ خۆی بگۆڕێت بۆ بارێکی ستونی، ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م بابه‌ته‌ نامۆ ده‌کات Flip  که‌شتیه‌کی بچوکنیه‌ به‌ڵکو درێژیه‌که‌ی 108مه‌تره و کێشه‌که‌ی 700ته‌نه‌.
ئه‌ندازیاری زۆر کارامه‌ هه‌ستاون به‌ دیزاین کردنی که‌شتیه‌که‌ به‌جۆرێك بتوانێ له‌بارێکی ستونی گۆشه‌ی 90دا بووه‌ستی و پێشه‌که‌ی به‌17م له‌ سه‌رو ئاوه‌وه‌ بێت که‌ده‌کاته‌ به‌رزی بینایه‌کی 5 نهۆمی له‌کاتێکدا به‌شێکی تری به‌بڕی 91م له‌ژێر ئاوه‌وه‌ بێت، ئه‌م به‌شه‌ی که‌شتیه‌که‌ که‌ له‌ژێر ئاوه‌وه‌یه‌ یارمه‌تی ده‌دات به‌رگری له‌ شه‌پۆله‌کان بکات.
گۆڕینی باره‌که‌ی له‌ ئاسۆییه‌وه‌ بۆ ستونی 28خوله‌ك ده‌خایه‌نێت، ئاو ده‌خرێته‌ ناو خزانی زۆر گه‌وره‌وه‌ له‌ پشتی که‌شتییه‌که‌ ئه‌مه‌ش وای لێده‌کات به‌وجۆره‌ دابه‌زێت و بچێته‌ بارێکی ستونی.

زیاتر ...
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت