راپۆرت
سەرۆكی بنتاگۆن هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی سوریا یەكێكە لە نەخشە ریگەكان‌
  23/08/2013
  2943
سەرۆكی بنتاگۆن (مارتن دیمبسی)  پێنج ریگا یا نەخشە رێگای دانا ، لە ناویاندا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی  وولاتی سوریا:
قاسم ئەمین -كۆیە
سەركردەیەكی  سەربازی ئەمریكی  لەم ماوەیەدا باسی ئەوەی كرد لەوانەیە هیرشی سەربازی بكریتە سەر حكومەتەكەی بەشار ئەسەد وەئەوەشی روونكردەوە كە نیگەرانە بەرامبەر بەم هیرشە جونكە لەگەل ئەوەی سوودی دەبیت , بەلام زیانیكی گەورەش بەر خەلكی هاوولاتی ئەم وولاتە دەكەویت  ، ئەو سەركردە سەربازییەی ئەمریكیە كە خۆشی سەرۆكی ئەركانی سەربازی مشتەرەكە  (مارتن دیمبسی)  پێنج ریگا یا نەخشە رێگای دانا ، لە ناویانداهێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنكە سەباربازییەكانی  وولاتی سوریا .
وە ئاماژەشی بەوە كرد كە ئەگەر هیرشی ئاسمانی بكریتە سەر سوریا ئەوا ئەمریكا ئەبیت بە ملیارەها دولار سەرف بكا لەو شەرە بۆیە ئەوە شكاریگەری دەبیت لەسەر ئابووری ئەمریكا ، هەربۆیەش ئەمریكا هیزی بە كار نەهێناوە هەتا ئێستا ، ئەو یارمەتیانە خۆی دەبینیتەوە لەو یارمەتیە مرۆیانە بۆ هاوولاتیانی سووریا لەوولاتانی دەورووبەر وەیارمەتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەدات بە جەكی سووك وە چەكیكی وای نەداونەتێ‌ لە ناوبەر بیت قەدەغەكراو بیت لە جیهان .
وەئەم جەنەرالەپینج ریگە چارەی خستە بەر دەمی كۆنگرییسی ئەمریكی :
1-راهینانی ئۆبۆزسیۆنی سووری وەیارمەتیدانی بە هەموو بیداوستیەكانی
2-لێدانی بە هیرشی سەربازی بۆسەربنكە سەربازییەكانی حكومەتەكەی ئەسەد
3- دروست كردنی ناوجەی دژە فرین لە سووریا
4-دروست كردنی ناوچەیەك كە جیا بكریتەوە بۆ معارزەی سووری و خەلكەكە
5- دەست گرتن بەسەر چەكە قەدەغەكراوەكانی ئەسە بە تایبەتی چەكی كیمیاوی كە لە جیهان قە دەغەیە
هەریەك لەم نەخشە ریگایانەیارمەتی ئۆبۆزسیۆنی سوریا دەدریتو ئەسەد فشاری دەكەویتە سەر و بۆ رۆیشتن یا
یارووخانی حكومەتەكەی، لەگەل ئەوەش ئەمریكا دەسی وەرگرتوە لە عیراق و ئەفغانستان بۆیە نایەویت هەمان سیناریۆ دووبارە بكاتەوەو شكست بهینیت
ئۆباما ئەوەی خستەروو واباشە  تا دووسالی تر یارمەتی معارەزەی سووری بدریت ، بەلام هەندیك لە كۆمارییەكان و دیموكراتەكان ئەلین ترسمان لەوەیە  كاتیك بەشار دەرووخیت ئەم چەكانەی دراوەتە ئۆپۆزسیۆن  وابە ئاسانی تەسلیم ناكریتەوە بە حكومەت وەئەوەش لە دوای  بەشار ئەسەد كیشەمان بۆ دروست دەكات.......
وەرگیراوە لە (حیاە اللندنیە)


زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت