راپۆرت
به‌های‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی‌ عێراق ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 15 ترلیۆن دۆلار‌
  18/08/2013
  1163
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ له‌راپۆرتێكیدا له‌نێو ئه‌و ولاَتانه‌ی‌ خاوه‌ن زۆرترین سامانی‌ سروشتین له‌جیهاندا،عێراقی‌ له‌ریزبه‌ندی‌ نۆیه‌م وڵات پۆڵین كردووه‌، به‌وه‌ی‌ به‌های‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی‌ 15 ترلیۆن‌و 900 ملیار دۆلار.

به‌های‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی‌ عێراق به‌پشتبه‌ستن به‌ به‌های‌ گرانترین كالاَی‌ ده‌رامه‌ته‌ سروشتیه‌كان هه‌ژماركراوه‌ كه‌ خۆی‌ له‌ نه‌وت‌و غاز‌و خه‌ڵوز ‌و دارستانه‌كان‌و زێڕ‌و زیو‌و مس ‌و یۆرانیۆم ‌و ئاسن ‌و فۆسفات ‌و دار ده‌بینێته‌وه‌.

له‌كاتێكدا عێراق خاوه‌ن ئه‌م هه‌موو سامانه‌ سروشتییه‌یه‌، كه‌چی پلانی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ نیشتمانی‌ رووبه‌ڕووی‌ چه‌ندین ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه‌،له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌مه‌شدا تێكراییه‌كانی‌ بێكاری‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌‌و خزمه‌تگوزاریه‌ گشتیه‌كانیش له‌پاشه‌كشه‌دان،به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ له‌سه‌دا 23،به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی لای وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراقیش له‌سه‌دا 19ی‌ هاوولاَتیان له‌ژێر هێڵی‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین.

 به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌هه‌ندێ‌ پارێزگاكانی‌ عێراق له‌سه‌دا 30 تێده‌په‌رینێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ زانیارییه‌كانی‌ كوَمپانیای‌ به‌بازاڕكردنی‌ نه‌وتی‌ عیراق (سوَموَ) ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ داهاتی‌ نه‌وت له‌ 6 مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا، گه‌یشتووه‌ته‌ 79 ملیار‌و 800 ملیۆن دۆلار.

ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا له‌نێو ئه‌و ولاَتانه‌ی‌ خاوه‌ن زۆرترین سامانی‌ سروشتین له‌جیهاندا،ڕوسیای‌ له‌ریزبه‌ندی‌ یه‌كه‌م پۆڵین كردووه‌،به‌وه‌ی‌ به‌های‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی‌ ده‌گاته‌ 75 ترلیۆن‌و 700 ملیار دۆلار،هه‌روه‌ك ئه‌مریكای‌ له‌ له‌ریزبه‌ندی‌ دووه‌م پۆڵین كردووه‌،كه‌ به‌های‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی‌ ده‌گاته‌ 45 ترلیۆن‌و 55 ملیار دۆلار.

زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت