راپۆرت
که‌تیبه‌ی منداڵه‌کان..............جیهاد ده‌که‌ن یان یاری!‌
  16/08/2013
  1126
نوسینی: بریانکا مۆتابارسی (لێکۆڵه‌ره‌وه‌ له‌ هیومان ڕایتس ۆچ)
ده‌زگای هه‌واڵی گه‌شه‌: هه‌ندرێن صالح محمد امین
بارگرژی سوریا زیانێکی زۆری به‌ منداڵان گه‌یاندووه‌ له‌ کاتێکدا نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ناوه‌ندی مانگی حوزه‌یران ڕای گه‌یاند تاوه‌کو‌ ئێستا 6.500 منداڵ کوژراون، له‌نێوانیشیاندا 1.700یان خوار ته‌مه‌نی 10ساڵین، بێجگه‌ له‌ زیانه‌ گیانییه‌کان "یونیسێف" ڕایگه‌یان که‌ته‌نها 6% ی منداڵانی حه‌له‌ب به‌هۆی جه‌نگی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌ ئه‌توانن بچن بۆ خوێندن.
ئه‌و منداڵانه‌ی که‌چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌ هه‌ندێکیانم ئه‌بینی ته‌مه‌نیان خوار 14 ساڵبو یان که‌متر له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن خزمه‌تیان ئه‌کرد، چه‌ك و شمه‌کیان ده‌گواسته‌وه‌ و له‌ خاڵه‌کانی چاودێری کاریان ده‌کرد، له‌ کاتێکدا ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان 16ساڵه‌ سه‌نگه‌ر ده‌گرن دژی هێزه‌ حکومییه‌کان.
"ناوه‌ندی سوری بۆ دۆکیومێنتکردنی سه‌رپێچییه‌کان" که‌ کۆمه‌ڵێکی چاودێری ئۆپۆزسیۆنن تۆماریان کردووه‌ ‌ 97منداڵ بونه‌ته‌ قوربانی که‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ چه‌کداره‌کاندا بون و هه‌ندیکیشیان توشی برینداری زۆر سه‌خت هاتون.
ماجد که‌ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌  له‌ خالدیه‌ی حمص، پێی وتم کڵاشینکۆفێکم هه‌ڵده‌گرت و ته‌قه‌مان له‌ خاڵی پشکنینه‌کان ده‌کرد، وتیشی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌یه‌کی هه‌زار که‌سیدا فێرکراین چۆن ته‌قه‌ بکه‌ین و سیلاح بکه‌ینه‌وه‌ و ببه‌ستین ته‌قه‌ بکه‌ین.
هه‌روه‌ها هه‌‌یسه‌م و قاسمم بینی که‌ ته‌مه‌نیان 16 ساڵبو له‌ ده‌رعا، ئێستاش له‌ ئوردون ده‌ژین، وتیان خۆبه‌خشانه‌ چوینه‌ که‌تیبه‌یه‌که‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌ژداریان له‌ هیچ هێرشێکدا نه‌کردوه‌ و هیچ ڕاهێنانێکیان پێنه‌کراوه‌، قاسم وتی "جه‌یشی سوری ته‌نها سیلاحیان داینێ و هیچ جۆره‌ ڕاهێنانێکیان پێنه‌کردین، کڵاشینکۆفێکمان پێبو له‌گه‌ڵ 30ی فیشه‌ك ئێمه‌ ته‌نها کاری چاودێریمان ئه‌کرد، ئه‌گه‌ر که‌سێك نزیك بوایه‌ته‌وه‌ له‌ دێکه‌مان ئاگادارمان ئه‌کردنه‌وه‌.
پێش ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ له‌سوریا ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌خوێندنی سه‌ره‌تایدا بون 96% بون، ناوه‌ندی 67% بون به‌پێی په‌مانگای تایبه‌ت به‌سه‌رژمێریه‌کان سه‌ر به‌ یونیسێف، ئه‌وه‌ 95%ی دانیشتوان که‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15-24ساڵ بووه‌ توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستا زۆرێك له‌خوێندن دواکه‌وتون و حوزه‌یرانی ڕابوردو یونیسێف ڕای گه‌یاند که‌ 6%ی قوتابیان له‌ پارێزگای حه‌له‌ب به‌رده‌وامی به‌خوێندن ده‌ده‌ن به‌هۆی شه‌ڕه‌کانی وڵاته‌وه‌.
هۆکاری وازهێنانی قوتابیان له‌خوێندن ته‌نها شه‌ڕ نه‌بووه‌ به‌ڵکو سیخوڕه‌کانی حکومه‌تی سوریش بون له‌نێوانیشیاندا مامۆستاکان که‌ هه‌ستاون به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قوتابیاندا و گرتنیان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ له‌ شه‌ش قوتابخانه‌ له‌ ده‌رعا و دیمه‌شق وحمص، که‌بۆته‌ هۆی ترسانی قوتابیان و وازهێنانیان له‌ خوێندن.


زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت