هه‌مه‌ڕه‌نگ
سێگۆشه‌ی به‌رمودا و ڕاستی یه‌كی نادیار‌
  03/08/2013
  1744
سێگۆشه‌ی به‌رمودا یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌كانی سروشت,سێگۆشه‌ی به‌رمودا به‌شێكه‌ له‌ ده‌ریایی ئه‌تڵه‌سی كه‌ چه‌نده‌ها فڕۆكه‌و به‌له‌می لێ بزر بوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك به‌جێ بێڵن له‌ دوای خۆیان هه‌تا ئێستاش كه‌س نه‌یتوانیوه‌ به‌ته‌واوه‌تی هۆی بزر بونی ئه‌و شتانه‌ بزانێت له‌ و سێگۆشه‌یه‌دا....

كاتێك كه‌ باسی (سێگۆشه‌ی به‌رمودا)ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ باسی چیرۆكێكی خه‌یاڵی بكه‌یت به‌ڵام جیاوازیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سێگۆشه‌ی به‌رمودا ڕاستیه‌كه‌ و شتێكی واقیعیه‌ وه‌ چه‌نده‌ها جاریش گوێمان لێ بووه‌ له‌ زۆر جێگا باسی ده‌كرێت كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ داده‌نرێت كه‌ به‌ره‌و ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه‌. شوێنی جوگرافیای سێگۆشه‌ی به‌رمودا ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژ ئاوای (محیتی ئه‌تڵه‌نتی له‌ باشوری ویلایه‌تی فلۆریدا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا) خۆی له‌ خۆیه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ شێوه‌یه‌كی سێگۆشه‌یی ئه‌ هێنێت,سێگۆشه‌ی به‌رمودا له‌ ساڵی (1954ز)دۆزرایه‌وه‌ كاتێك كه‌ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك تیادا بزر بوون كه‌ به‌سه‌ریدا ده‌فڕین وه‌دیار نه‌مان وه‌له‌و كاته‌وه‌ به‌و ناوه‌وه‌ ناسراوه‌ وه‌ هه‌ندێكیان پێی ده‌ڵێن (جز الشگان) سێگۆشه‌ی شه‌یتان..

خاڵی بزر بوون له‌ سێگۆشه‌ی به‌ر مودا:له‌ شوێنێكی دیاری كراوه‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاوه‌كه‌ی هه‌موو به‌ قه‌وزه‌ گرتووه‌ كه‌ پێی ده‌گوترێت (بحر سارجاسام)كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ سه‌ر ئاوه‌كه‌ی گرتوه‌ كه‌ ڕێی له‌ هاتوو چۆی كه‌شتی و پاپۆڕه‌كان گرتووه‌..هتد وه‌ ده‌ریای (سارجاسو)بێده‌نگیه‌كی زۆری لێ ده‌بینرێت كه‌ ده‌ریایه‌كی مردووه‌ هیچ جوڵه‌ی نیه‌ كه‌ كه‌شتیوانه‌كان چه‌نده‌ها ناویان لێناوه‌ وه‌ك (ده‌ریای ترسناك) یان (قه‌برستانی ئه‌تڵنتی)ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ بینیویانه‌ له‌ كاتی گه‌شت كردن له‌ ناو ئه‌و ده‌ریایه‌ وه‌ ده‌ر كه‌وتووه‌ كه‌ چه‌نده‌ها كه‌شتی له‌ ناو ئه‌و ده‌ریایه‌ بزر بوونه‌ كه‌ ده‌كاته‌ سێگۆشه‌ی به‌رمودا له‌سه‌ره‌تای دیارده‌ی وونبون له‌م شوێنه‌دا له‌ ساڵی (1850ز)دا تاكو ئێستا زیاتر له‌په‌نجا كه‌شتی لێ ونبوه‌ و دیار نه‌ماون هه‌ندێك له‌ كه‌شتیوانه‌كان توانیان بنكه‌ی كه‌شتی وانه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ ونبونیان به‌ڵام ئه‌م نه‌مانه‌ زۆر نادیار بووه‌ و كه‌سی تێ نه‌گه‌یشتوه‌ وه‌ ئه‌و كه‌شتیانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌م كه‌شتی (انسرجنت) كه‌ 340 كه‌سی له‌سه‌ر بوو دوو هه‌م ژێر ده‌ریایی (ڕسكوریبون)كه‌ 99 كه‌شتیوانی تێدا بوو ئه‌مانه‌ كه‌ هه‌موو له‌ ساڵی 1968 بزر بون وه‌ له‌و كه‌شتیانه‌ی كه‌ ونبوون له‌ سێگۆشه‌ی به‌رمودا له‌ ساڵی 1880 كه‌شتی ئینگلیزی (أتلینتا) ژماره‌ی سه‌ركه‌شتیه‌كه‌ 290 كه‌س بون.

وه‌ له‌ ساڵی 1918ز كه‌شتی ئه‌مریكی (سایلكوب) ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌له‌سه‌ر كه‌شتیه‌كه‌ بون 309 كه‌س بون.وه‌ دیارده‌ی ونبونی فڕۆكه‌ ئه‌مه‌ كاتێك بوو كه‌ پێنج فڕۆكه‌ بۆ ڕاهێنان چون به‌و شوێنه‌دا ڕۆیشتن له‌ ساڵی 1945 دا كه‌ ژماره‌ی فڕۆكه‌وانه‌كان پێنج كه‌س بوون له‌گه‌ڵ هه‌شت یاریده‌ده‌ری فڕۆكه‌ وانه‌كان وه‌ سه‌رۆكه‌كه‌یان ناوی (تشارلیزتیلور)بوو كاتێك كه‌ له‌ بنكه‌وه‌ چاوه‌ڕێیان ده‌كردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ و نیشتنیان له‌ بنكه‌وه‌ بروسكه‌یه‌كیان پێگه‌یشت له‌ سه‌رۆكه‌ كه‌یان (ملازم تشار لزتبلور)كه‌ ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ حاله‌تێكی زۆر خراپین,ئێمه‌ له‌ ژێر خه‌ت ده‌رچوین و ناتوانین زه‌وی ببینین و ده‌ست نیشانی شوێن و جێگامان بكه‌ین وابزانم ئێمه‌ ونبوین له‌ ئاسمان,هه‌موو شتێك لامان لێڵه‌ و هیچی نابینین و نازانین بۆ كوێ ده‌چین..... دوای ئه‌وه‌ هیچیان لێ نه‌بیستراوه‌.وه‌ ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه‌ ونبون له‌ ساڵی 1948ز فڕۆكه‌ی به‌ریتانی (ستارتیجر)ونبو كه‌ سی و یه‌ك كه‌سی له‌ناودا بوو له‌ ساڵی 1956ز فڕۆكه‌یه‌كی تری ئه‌مریكی تیا ونبوو. بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین سێگۆشه‌ی به‌رمودا ڕاستیه‌كی نادیاره‌ چونكه‌ تاوه‌كو ئێستاش كه‌س نه‌یتوانیوه‌ ئه‌م ڕاستیه‌ ڕوون بكاته‌وه‌ و هۆكاری دیار نه‌مان و بزر بوون له‌ چیدایه‌

زیاتر ...
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت