عەبادی گڵۆپی سەوزی هەڵکرد
 02/10/2015
 1473
به‌غدا ئاماده‌یه ڕێگه به‌هێزی ئاسمانی ڕوسیا بدات، بۆردومانی گروپی تیرۆرستی داعش بكات له‌ناو خاكی عێراقدا.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگەیاند، حكومه‌تی به‌غدا ئاماده‌یه ڕێگه به‌هێزی ئاسمانی ڕوسیا بدات‌و ههماههنگیو هاوكاری له‌گه‌ڵدا بكات، له‌پێناو بۆردومانكردنی گروپی تیرۆرستی داعش له‌ناو خاكی عێراقدا.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا عه‌بادی به‌رگری له‌بوونی سه‌ربازی ڕوسیا له‌ناو خاكی سوریادا كردوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ڕوسیا له‌سوریا جدیه‌و ده‌یه‌وێت بۆردومانی داعش بكات‌و ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه
|