ئاماری کوژراو و بریندارەکانی مانگی ئەیلولی ڕابردوو
 02/10/2015
 1114
ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتوهكان بڵاویکردەوە، لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقدا زیاتر لە ٧٠٠ کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی یۆنامی سهر بهڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتوهكان، بەهۆی تەقینەوەکان و بۆردومانکردنی ئەو ناوچانە هاوڵاتیانی مەدەنی تیایدا نیشتەجێن لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا ٧١٧ کەس کوژراون کە پێنج سەد و سی کەسیان هاوڵاتی مەدەنین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەغدای پایتەخت زۆرترین تەقینەوە تیایدا ڕویداوە کە بەهۆیەوە 257 هاوڵاتی کوژراون و زیاتر لە ٥٠٠ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
|