هه‌مه‌ڕه‌نگ
ئەو خوراكانەی بەتەنها لەریگەی بون كردنەوە كیشی لەش كەم دەكەنەوە ‌
  23/07/2013
  1071
گومان لەوەدانیە  كە زۆریك لە خوراك و میوەكان كاتیك بۆنیان دەكەین ئارەزوی خواردنمان دەكەنەوەو بەمەش  لەكاتی زۆر خواردنیاندا دەبیتە هوی زیادبوونی كیشی  لەش ,بەلام لیرەدا باس لە چەند خوراكیك دەكەین  كە بەتەنها لەڕيگەی بونكردنیانەوەی  ئارەزوی خوران كەم دەكەنەوە دەبیتە یارمەتیدەر  بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كیشی لەشیان دابەزینن  ئەوانیش:

 زەیتی زەیتوون
تویژینەوەكان دەریانخستوە كە بۆنكردنی زەیتی زەیتون وا دەكات هەست بە تیر بوون بكەیت و ئارەزوی خواردن كەم دەكاتەوە چونكە لەریگەی بونكردنی زەیتی زەیتونەوە هۆرمونەكانی خوین  زیاد دەكەن و هەست دەكەیت كە تیربیت .

سیر
بەهوی ئەو بونە تیژەی كە هەیەتی وبۆ مانەویەكی زوری بونەكەشی دەمینیتەوە  ئارەزوی خواردن لە دەست دەدەیت و بریكی كەم خوراك دەخویت .

سیوی سەوزو مۆز
 تویژینەوە پزیشكییەكان دەریانخستوە  ئەوانەی دەیانەوەی كیشی لەش دابەزینن  بۆنی زۆریك لە میوەكان یارمەتیدەر دەبیت لە وانە سیوی سەوز و موز چونكە لەكاتی خواردنیان  هەست بە تیربون دەكەیت و ئارەزوی خواردن كەم دەكاتەوە .


كەرەوز و حیل
 لە سەو زەواتانەن كە بۆ كەمكردنەوەو نهیشتنی بۆنی دەم بەكار دەهینریت , بەلام لە هەمانكاتدا  یارمەتیدەرن بۆ كەمكردنەوەی ئارەزوی خوارن بەتایەت خواردنی كوپیك لە ئاوی كەرەوز ئەویش پاش كولاندن و ساردكردنەوەی
.
 ترێ
 دەولەمەندە بە ریشال و ڤیتامین "سی" تویژەرەوان دەلین  بۆنكردنی بۆ ماوەی 15 خولەك ئارەزوی خواردن كەم دەكاتەوە .


زیاتر ...
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت