هه‌مه‌ڕه‌نگ
100 ملیۆن بەكتریا لەسەر فلچەی ددان كودەبیتەوە گەربێت و لە حمام جێبهیلرێت‌
  19/07/2013
  1435
فلچەی ددان شتن  یەكیكە لەو كەرەسانەی كە بەكار دەهێنرێت بۆ پاككردنەوەی ددانەكان و گەربێت و  لە حمام و شوینی دەست شتن جێبهیلرێت  بە ئاسانی بەكتریا و میكرۆبی لەسەر كۆدەبێتەوە  .

رۆژنامەی  " دیلی تلگراف " بلاوی كردۆتەوە  كۆمپانیای  ""لویدز فارماسی"  پزیشكی هۆشیاری داوە   لە حمام و دەست شۆرەكاندا  بەكتریای زۆر لە هەوا بونی هەیەو  لەسەر ئەو كەل و پەلانە كۆدەبنەوە كە لە حمام و دەست شۆرەكاندان   بۆنمونە فلچەكانی ددان شتن  .
 بەرپرسانی ئەو كومپانیا یە  بە رۆژنامەكەیان راگەیاندوە  ئەو بەكتریایانە  خویان دەكێشن بە دووری 1,8 مەتر لە هەوادا و بە ئاسانی لەسەر ئەو فلچانە كودەبنەوە كەلە حمامەكاندا جێدەهیلرێن .
لە بەرامبەریشدا توێژەرەوان  لە زانكوی "مانجستر" دەلین نیكەی 100 ملیۆن میكرۆب و بەكتریا  لەسەر فلچەی ددان كۆدەبێتەوە  كە لە حمام جێ دەهیلرێت  لەوانەش بەكتریای " ئەیكولی " و   " ستافیكولوسی" و"كاندیدا" و چەندانی دیكە .
 لەلایەن خۆیەوە  " لویز باگولی " لە كومپانیای "لویدز فارماسی "  وتویەتی  ئەوە شتیكی باشە كاتیك هەست كرد كە ئەو بەكتریانە كودەبنەوە  هەست بەترس دەكەیت و چیتر فلچە لە حمام و دەستشۆرەكاندا جێ ناهیلیت .


زیاتر ...
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت