راپۆرت
زیاتر لە 9.5 ملیۆن هەژار لە ئیتالیادا هەیە ‌
  18/07/2013
  1325
راپۆرت:ئاژانسی هەوالی گەشە

بەپێی داتایەك زیاتر لە 9,56 ملیۆن هەژار لە ئیتالیا دەژین كە لەو ڕيژەیە 4,81 ملیۆنی  لە ژیر ئاستی هەژارییەوەن .
بەگویرەی  راپۆرتیكی" پەیمانگای  ئاماری نیشتیمانی  "كە  دوینی چوارشەممە 17ی تەموز بلاو كراوەتەوە   كە ئەو ریژەیە دەكاتە لە %15,8ی كۆی ژمارەی دانیشتوان  بەمەش بەتەنها لە سالی رابردوو  بەریژەی لە %13,6 زیادی كردوە .

بەپێ داتاكە هاتوە  ئەو هاولاتیانەی لەژیر ئاستی هەژاریەوە دەژین ڕویان  لە زیادبوونەو ریژەیان  بەرزبۆتەوە  لە %5,7 ی كۆی ژمارەی دانیشتوانی ئیتالیا  لە سالی 2011دا بۆ  لە%8. لە 2012.


"لیندا لورا سبادینی " بەرپرسی " یەیمانگای ئاماری نیشتیمانی  "بۆ رۆژنامەنوسانی ووتوە "لەسەرەتای قەیرانە ئابوریەكەی 2008ەوە  ئەمە یەكەمین جارە گۆرانی   ریژەی خیرای  راستەقینەی بەرزبونەوەی هەژاری  تومار دەكرێت   كە كاریگەری تەوای كردۆتە سەر تەواوی گروپەكانی  كۆمەلگای ئیتالیا .
ناوبراو ووتویەتی زۆربونی هەژاری بەهوی نەتوانینی  كرینی شتەمەك و  دانی پارەی خزمەتگوزارییەكانە لەلایەن هاولاتیانەوە  كەئەمەش  بە بنچینەی سەرەكی هەژمار دەكرێن بۆ ژیان .
ناوبراو دەلی ئەو ریژیە بە گویرەی ناوچە جیاكانی ئیتالیا دەگۆررێت  چونكە  ئاستی بژیوی لە بەشی باشور كەمترە لەچاو بەشی  باكوور  یاخود بە گویرەی خیزانەكان دەگۆرێت بۆ نمونە  داهاتی مانگانەی  تاكە كەسیك لە نیوان تەمەنی 18 بۆ 59 سالیدا 537  یۆرۆیە لە شاریكی بچووكی  بەشی باشوور ,بەلام  لە شاریكی بەشی باكوردا 806 یۆرۆیە بۆ هەر مانگێك.
ئەو هاولاتیانەی دیكەش كە لەم داتایە تومار كراون و ریژەی هەژاریان ریژەییە  سنوردار كراوە  كە داهاتی سالانەیان لە سالی رابردوودا  990,88 یۆرۆ بوە  بۆ هەردووتاكیكی خیزانیك لە سالیكدا.

ناوبراو ووتویەتی ریژەی هەژاری روی لە زیاد بوون كردوە  لە ناو هەندی لە خیزانەكانی ناوچەكە  بەجۆری لە 2011 دا لە %4,9 ەوە  بۆ لە %6,2 لە بەشی باكور لە سالی 2012 دا بەرزبۆتەوە  . لە بەشی ناوەراستی ولاتیش  لە سالی 2011 لە %6,45 ەوە بۆ لە 7,1% و لە باشوریش لە 23,3% بۆ لە 26,2% بەرزبۆتەوە .

ئاماژەشی داوە ئەو هاولاتیانەی باری گوزەرانیان  لە هەژارییەوە بەرەو باش بون چوە   ئەو هاولاتیانەن كە سەلتن  ریژەیان لە  10,1% ەوە نزم بۆتەوە  بۆ 8,6%.
ئەو پەیمانگایە ئاشكرای كردوە  لە 2,8% خیزانەكانی ئیتالیا لە ژیر ئاستی هەژارییەوە دەژین  .

لەم دواییەدا و بەتایبەت لە سالی 2011 دا ئیتالیا  رووبەرووی قەیرانی ئابوری بۆتەوەو   ریژەی بیكاری  لەو وولاتە ژمارەی پیوانەیی تومار كرد كە گەیشتە لە 12,2% لە مانگی  ئایاری سالی رابردوو .


زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت