ناوی به‌ش
لە بارەى پەکەکە ‌
‌ سەرکردایەتى بۆ نازانن وەلامى خۆتان بدەنەوە
ئەوڕۆ رادیۆى بەغدا ڕاستەوخۆ گفت وگۆیەکى لەگەل من کرد لە بارەى یاسایى نەبوونى هاتنى گەریلا بۆ خاکى کوردستانى عیراق کە بوویتە کێشەیەکى زۆر گەورەى یاسایى وسیاسى ،پرۆفیسۆرێکى ترى (مەشرەب عروبى) لە بەرامبەرم بوو،دواى ئەوەى وەلامى خۆم دایەوە کە خۆى لەو خالانەى خوارەوە دەبینێتەوە ،بەرنامەکەیان ڕاگرت وتیان ئیرسالى وەستا!، بە هەرحال ئەوەى پیشنیار دەکەم کە وەلامى سەرکردایەتى کورد یاساییانە بێت ،سەرم سوڕماوە ئاوا بەبێ ئاستى وەلام دەدەنەوە ، ئەو زانیاریانەى خوارەوەیان بۆ تۆمار دەکەم تا سودى لێوەرگرن بۆ ئەوەى لە ڕووى یاسایى هەرێمى کوردستان لەو هەنگاوە بەرپرسیارى یاسایى نەکەوبَتە سەر :، زانیاریەکان:
1- ئەو ڕێکەوتنە گەڕانەوەى گەریلا بۆ قەندیل بە رەزامەندى حکومەتى هەرێم نیە بەلکو لە بنچینەدا ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1983 تورکیا و عێراق رێکەوتن هەریەکە بۆى هەبێت 20کم بچێتە ناو خاکى یەکتر بۆ لێدانى پێشمەرگە، لەهەمان سالڕ تورکیا بۆ یەکەم جار هاتە ناو عێراق ، لە 1984 ەوە هەردوو دیوى سنور بوویتە شانۆى چالاکى ..واتە هەریم لێى بەرپرسیار نیە .
2-بە هەمان شێوە موجاهدینى خلق بە پێى مەولەتى دەولەتى عیراقى پیشوو هاتوونە عیراق ولەناو پایتەخت بە چەکەوە جم وجۆل دەکەن ،کەچى پەکەکە هەقى بە کارى ناو عیراق نیەو نوینەرایەتى دۆزێکى هەق دەکا .
3- چیاى قەندیل هەرگیز نەئاوەدانى ونە ساغیش کرایتەوە چەندەى عیراقەو چەندەى ئیرانەو چەندەى تورکیایە هیچ ئاماژەى سنورى لێ دروست نەکراوە هەتا لە سەردەمى عوسمانى وسەفەویش دیارى نەکاوە ، لە قەندیل معارەزەى هەمو لایەکى لێ هەیە ئیرانیشى لێیە .
4-هەر بە پاساوى هەمان ڕێکەوتنى (تورکى- عیراقى) ئیستا 3 بنکەى سەربازى تورکى لە ناو خاکى عیراق لە (ناوچەى بەروارى) دایان کوتاوەو ناچنە دەرەوە هەرچەندە پەرلەمانى کوردستان بە فەرمى داواى دەرکردنى کردوون .5-
5-بۆ برایانى گەریلا قارەمانەکانى پەکەکەش پیشنیار دەکەین بۆ ئەوەى پاساو نەدرێتە دەولەتى عیراقى نەتوانن بلێن ئەوە نایاساییە لە خاکى عیراقن(لە قەندیل) نەیەنە سەر شەقام وئەو خالە پشکنینەى نێوان چۆمان سەنگەسەر لابدەن وتەسلیمى حکومەتى هەرێمى بکەنەوە .
  14/05/2013
  1530

زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت