ناوی به‌ش
كێ‌ ئەم مەتەڵە هەڵدێنێ‌ ؟ ‌
‌ هەرێمێك لە سێ‌ پارێزگا پێكدێت ، زیاتر لە (35) كۆمپانیای بیانی و عەرەبی ، لەبواری دۆزینەوەو وەبەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت كاری تێدا دەكەن ، لە ئێستا دا ئەو هەرێمە توانی هەناردەكردنی زیاتر لە 250 هەزاربەرمیل وتاساڵێكی تر دەبێتە یەك ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا ،
ئەم هەرێمە بچووكە ،كۆمپانیا زەبەلاحەكانی وەك : ( ئیكسۆن مۆبیل ، شیفرۆن ، تۆتاڵ وگازبرۆم) واتە ئەمریكاو فەرەنسا وروسیاو وڵاتانی تری گەورەی ئەم سەردەمە هاتوونەتە ئەوێ‌ و كاری تێدا دەكەن ، ئەم هەرێمە پێنج ملیۆن كەسە ، (45) ملیار بەرمیل نەوتی یەدەكی هەیە ، (6) تریلیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی هەیە ، رۆژانە لە كێڵگەكانی (تەق تەق،  تاوكێ‌ ، خورمەلە )بەئاشكراو بە نهێنی تەنكەرەكان ریز دەبەستن ونەوت بۆ توركیا و دەرەوە دەنێرن ، هێڵی بۆریش بۆ گواستنەی نەوتە باشەكەی ئەم هەرێمە لە تەواوبوندایە ، بۆ ئەوەی چیتر تەنكەرەكان شەقامەكان تێكنەدەن ! ئەو هەرێمە گوایە یاسای نەوت و گازی تایبەت بە خۆی هەیە و شانازی بەوەوە دەكات و دەڵێ‌ تاكو ئێستا بەغدا یاسای نەوتی دەرنەكردووە ! ئەو هەرێمە بچووكە ئەنجوومەنی باڵای نەوتی هەیە ، كەبەرپرسە لە هەموو كارەكانی بواری نەوت ، لە پێنج كەس پێكهاتوون و سەر بە دووحیزبە دەسەڵاتدارەكەن ! نێچیروان بارزانی سەرۆكی حكومەت و عیماد احمد جێگری سەرۆكی حكومەت و ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتیەكان و علی سندی وەزیری پلاندان و بایز تاڵەبانی وەزیری دارایی !
ئەمانەی رابورد نیوەی مەتەڵەكەیە
نیوەكەی تری ن رۆژانە بە هەزاران ئوتومبێل لەریزی بەنزینخانەكان شەودەكەنەوەە وتاكسیەكانیش رۆژدەكەنەوە ! لیتری بەنزینی بازرگانی لە هەزار دینار نزیك بۆتەوە ! بەنزینە حكومیەكەی هەرێمیش لەگەڵ كەمی كەچی خراپترین جۆرەو شوفێران دوای ئێشكگرتنی بەنزینخانەكان و(40) لیتر لە هەفتەیەكدا ، دواتر دەبێت فیت پەمپی ئوتومبێلەكانیان بگۆڕن ولەلای فیتەرەكانیش سەرخەوێكی ریزگرتن بشكێنن !
دەڵێن نەوتی ئەوهەرێمە كە لە بازارەكانی ئەوروپا فرۆشرا باشترین جۆری نەوتە ، كەچی بەنزینەكەی لای خۆمان پێچەوانەیە !؟ شوفێران و هاووڵاتیان  هاواریان لێهەڵساوەو رۆژانە شەقامەكانی شار دەگرن و لە كەناڵەكانی راگەیاندن نیگەرانی و نارەزایی دەدەبڕن ! بەڵام كەس گوێ یان لێناگرێ‌ وبەدەم هاواریان نایەن !
دەزانن بۆ ؟ چونكە بەرپرسانی حكومی و حیزبی ئەم هەرێمە ، ئوتومبێلەكانیان تەنیا بەنزینی سوپەر دەسووتێنێ‌ و بەرپرسانیش بەنزینخانەكان پێنازانن ! وریز نابەستن ! بەلكو شوفێرەكانیان لە بەنزینخانە تایبەتیەكان فول دەكەن ! ناشزانن نرخی سووتەمەنی چەندە ، چونكە مانگانە پارە دەدەن و رەنگە هەر نەشدەن و حیساباتی تایبەتیان هبێت !
ئەمەیە( حكومەت لە بان ومیللەت لە ژان )  مەتەڵەكە بانبَك و دوو هەوایە
راستیان گووت ئەوانەی پێیان وایە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا چوار ئاشتی هەورامی نیە ،چونكە ئەگەر هەبوایە ئەوە گشت ئەو ووڵاتانە وەكو ئەو هەرێمە ی خۆمان قەیرانی كەمی و خراپی بەنزینیان دەبوو !.
  06/05/2013
  1015

زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت