ناوی به‌ش
کۆمه‌ل کوژی ولاتی مصر ‌
ئه‌و کۆمه‌ل کوژیه‌ی ولاتی مصر له‌ لایه‌ن سوپای مصر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ سه‌ر خۆپیشاندانه‌که‌ی هه‌ردوو مه‌یدانی ( النهضة ) و ( رابعة العدوية ) له‌ به‌رواری ( 14\8\2013 ) که‌ به‌ سه‌داها کوژراو و به‌ هه‌زاره‌ها برینداری لێ که‌وته‌وه‌ ، زۆر به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ل کوژیه‌ ده‌که‌ین ، ئه‌مه‌ تاوانیکی دژ به‌ مرۆڤایه‌تیه‌ ( الجرائم ضد الانسانية ) به‌ پێی یاسای گشتی نێو ده‌وله‌تی ( القانون الدولي العام) , وه‌ ئه‌و کۆمه‌ل کوژیه‌ی موسلمانانی ولاتی مصر تاوانێکی نێو ده‌وله‌تیه‌ .
ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ( مجلس الامن للامم المتحدة ) بریارێکی به‌ په‌له‌ ده‌رکه‌ن سه‌باره‌ت به‌و تاوانه‌ , وه‌ ئه‌نجام ده‌رانی دادگایی بکرین له‌ دادگای تاوانکاری نێو ده‌وله‌تی ( المحكمة الجنائية الدولية ) به‌ پێی یاسای نیوده‌وله‌تی تاوانکاری ( القانون الدولي الجنائي ) .
وه‌ ده‌بێت به‌شی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ( قسم الحقوق الانسان للأمم المتحدة ) هه‌لوێست وه‌رگرن و بێ ده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ دژ به‌ مرۆڤایه‌تیه‌ .
وه‌ ده‌بێت هه‌موو ده‌وله‌ته‌ ئیسلامیه‌کان هه‌لویست وه‌رگرن به‌رارمبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ وه‌حشی گه‌ریه‌و کۆمه‌ل کوژیه‌ .
وه‌ پێویسته‌ هه‌موو رێکخراوه‌ نێو ده‌وله‌تیه‌کان رۆلی خۆیان ببینن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و تاوانه‌و کۆمه‌کی کردنی برینداره‌کان وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی توشی زه‌ره‌ری گیانی و ماددی بوینه‌ .
وه‌ پێویسته ریکخراوی هاریکاری ئیسلامی به‌ ده‌نگ ئه‌و خه‌لکه‌ لێ قه‌وماوانه‌وه‌ بیت و هه‌لوێست وه‌ربگیرێ به‌رامبه‌ر سه‌رکرده‌ی تاوانبار سیسی و دارو ده‌سته‌که‌ی که‌ ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه‌ .
پێویسته‌ ده‌وله‌تان و رێکخراوه‌ نێو ده‌وله‌تیه‌کان وه‌ به‌ تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌مریکا له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌مریکا بانگه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی و سه‌قام گیری ده‌کات له‌ جیهان ده‌بیت به‌ هه‌موو لایه‌ک کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت و مرۆڤایه‌تی بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ولاتی مصر ئه‌گینا ئه‌م لایه‌نانه‌ی باسمان کرد هه‌موویان ده‌که‌ونه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ ، وه‌ به‌رپرسیارن به‌ پێی یاسای نێو ده‌وله‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که‌ سیسی دار و ده‌سته‌که‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن دژ به‌ خه‌لکی مصر .
سه‌رکه‌ووتن بۆ حه‌ق و راستی مردن بۆ سته‌م کاران و ده‌ست درێژکه‌ران .

د. نایف شێخانی
هه‌ولیر \عێراق
  16/08/2013
  1899

زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت